كاردانەوەی بێنزیما دوای بانگهێشتكردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا
یاریگا-
كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە دووبارە بانگهێشتكردنەوەی بۆ ڕیزەكانی هەڵبژاردەكەی.
بەشێوەیەكی فەرمی شەوی ڕابردوو دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەلبژاردەی فەڕەنسا كەریم بێنزیمای بانگهێشتی لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یۆرۆی داهاتوو كردەوە.
دوا بە دوای بانگهێشتكردنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە لە ڕێگەی هەژماری فەڕمی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: ” زۆر شانازی دەكەم بە گەڕانەوەم بۆ ڕیزەكانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی فەڕەنسا ، ئەو متمانەیەی كە پێم دراوە ، سوپاس بۆ خێزان و هاوڕێ و تیمەكەم وە بۆ ئێوە و بۆ هەموو ئەوانەی هەمیشە پشتیوانیان كردووم ، سوپاس بۆ خوا ”.
شایەنی باسە كەڵەشێرەكانی فەڕەنسا لە كۆمەڵەی شەشەم دێن لە پاڵەوانیەتی یۆرۆ لە پال هەر یەك لە هەلبژارەكانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و هەنگاریا.