ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

سێخ مەنسور سوپرایزی بۆ هاندەرانی مانچێستەر سیتی هەیە

Yariga App

یاریگا-
بریارە هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتر ببنەوە و یارییەکەش لە یاریگای دراگاو لە شاری پۆرتۆی پۆرتوگاڵ دەکرێت.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، شێخ مەنسور خاوەنی یانەکەیان وەکو سوپرایزێک بریاریداوە خەرجی بەشێک لە هاندەرانی یانەکەی بۆ گواستنەوەیان بۆ وڵاتی پۆرتوگاڵ بکات، بەم شێوەیە ئەو بەشە لە هاندەرانی یانەکەیان، لەسەر ئەرکی خاوەنی یانەکە گەشتی شاری پۆرتۆ دەکەن.

مانچێستەر سیتی جاری یەکەم بە راهێنەرایەتی پێپ گواردیۆلا دەگاتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، هەرچەندە ئەو راهێنەرە پێشتر دووجار ناسناوەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button