ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان دوو رۆژ پشوی داوەتە یاریزانەکانی

کەچی رامۆس بەردەوام بوو لە راهێنانەکان

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ڤیاریال لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی لالیگا دوو رۆژ پشووی بە یاریزانەکانیداوە، بەڵام سێرخیۆ رامۆس لە کامپی راهێنانەکانی ئامادەبوو و بە تەنهایی ئامادەکاری کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە کە راهێنەرەکەی شایانەکان بەهۆی ماندبوونی یاریزانەکانی، ئەم هەفتەیە دوو رۆژ پشووی بە یاریزانەکانیدا، لە پێناو ئەوەی باشتر بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر ڤیاریال ئامادەبن، کەچی سێرخیۆ رامۆس لە کامپی ڤالدێبیباس ئامادەبوو و بە تەنهایی راهێنانەکانی کردووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە بۆ دوایین یاری یانەکەی لەم وەرزەی لالیگا ئامادەبێت.

ریال مەدرید لە کاتێکدا لە دوایین یاری ئەم وەرزەی لالیگا رووبەڕووی ڤیاریال دەبێتەوە، بە کۆکردنەوەی 81 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندی گرتووە، لە ئەگەری دۆڕانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی پێشەنگ بەرامبەر ڤایادۆلید یاخود بەرامبەربونیان، ئەو کات شایانەکان بە بردنەوەیان دەبنە پاڵەوانی ئەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button