یاریگا-
میمفیس دیپای هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی ئۆڵۆمپێك لیۆنی فەڕەنسی بەشێوەیەكی فەرمی باس لە داهاتووی دەكات.
كەمێك پێش ئێستا ئەستێرە هۆڵەندیەكە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی: ”ئێستا كاتی ئەوەیە بیر لە داهاتووم بكەمەوە ، گەیشتوومەتە خاڵێكی كە پێوویستە بڕیاری گرنگ لە بارەی داهاتوومەوە بدەم ، بڕیارمداوە لەگەڵ یانەكەم و ژمارەیەك لە كەسە نزیكەكانم و بەڕێوەبەری كارەكانم گفتوگۆ لەسەر ئەو ئۆفەرانە بكەم كە بۆم هاتووە ، بەمزوانە بڕیاری كۆتایی خۆم لەسەر داهاتووم دەدەم ، ئەگەریش بڕیارمدا ئێوە یەكەم كەس دەبن بیزانن”.
شایەنی باسە زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بە نزیكبوونەوەی هێرشبەرە هۆڵەندیەكە بە یانەی بارسێلۆناوە دەكەن.