ئیتاڵیا

ئالێگری ریاڵ مەدریدی دەوێت

Yariga App

یاریگا-ماسیمیلیانۆ ئالێگری سوورە لەسەر ئەوەی ببێتە جێگرەوەی زینەدین زیدان لە ریاڵ مەدرید.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ناودار دەڵێت ئالێگری چەند بژاردەیەکی هەیە بۆ گەڕانەوە بەڵام خۆی دەیەوێت ئەرکی ریاڵ مەدرید وەربگرێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ یانەکەدا گفتوگۆی کردووە.بەگوێرەی سەرچاوەکە، ئالێگری لە مانگی سێ وە لە پەیوەندی راستەوخۆدایە لەگەڵ مەدرید.

لە باری رۆیشتنی زیدان لە کۆتایی وەرزدا، جگە لە ئالێگری هەریەک لە راول گۆنزالێز و خواکیم لۆف دوو بژاردەی دیکەی بەهێزن بۆ ئەو پۆستە بە تایبەت راول.

ئالێگری ماوەی دوو ساڵە بێ کارە پاش وازهێنانی لە یوڤێنتۆس لە ٢٠١٩دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button