ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ستۆدیۆی بی ئێن سپۆرت: میسی لە بارسێلۆنا دەڕوات و پەیوەندی بەو یانەیەوە دەكات

Yariga App

یاریگا-

طارق زیاب شیكەرەوەی كەناڵی بی ئێن سپۆرتی قەتەڕی داهاتووی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشكراكرد.

بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا تووشی شكستێكی سەخت هات بەرامبەر سێلتافیگۆ ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا و بە شێوەیەكی فەرمی نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیای لەدەستدا.

لە دوای یاریەكە طارق زیاب ووتی: لیۆنێل میسی پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە دەكات ئەوەتان باش لە بیر بێت و درێسەكەشی ژمارە 10 نابێت.

هەروەها ووتیشی: میسی باشترین و گرنگترین یاریزانی بارسێلۆنایە ئەو زیاتر لە 30 گۆڵ لە وەرزێكدا تۆمار دەكات و 12گۆڵیشی درووست كردووە ، لیۆ زۆر لەوە زیاتر پارە بۆ بارسا كۆدەكاتەوە كە پێی دەدرێت.

لە كۆتایشدا ووتی: میسی هۆكارە بۆ كێبڕكێ كردنی بارسێلۆنا لە لالیگا تا كۆتا هەناسە ، پێوویستە لە كۆتایی وەرز بڕوات تا بارسا بە خۆیدا بچێتەوە و یاریزانی نوێ بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button