ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

سەرۆکی بایرن میونشن دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

یاریگا
کارل هاینز رۆمینیگێ، سەرۆکی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهەموو شێوەیەک دەنگۆی فرۆشتنی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی یانەکەی رەتدەکاتەوە.

بەم دواییە دەنگۆی گواستنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی باڤارییەکان بۆ ریزەکانی یانەی مانچێستەر سیتی بەهێزتر بووە، بەڵام سەرۆکی ئەو یانەیە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەری جیهانی گۆڵی هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە و دەڵێت ” کێ هەیە یاریزانێکی هەر وەرزێک 60 گۆڵ بکات و دەستبەرداری بێت، بۆیە بە هەموو شێوەیەک ئەم دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و ئامادەنین دەستبەرداری لیڤا بین ”.

لیڤاندۆڤسکی لەوەتەی ساڵی 2014 یاری بۆ بایرن میونشن دەکات و لەو کاتەوە بەشداری 327 یاری کردووە و توانیویەتی 292 گۆڵ بکات و گرێبەستەکەشی هاوینی ساڵی 2023 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button