یاریگا-
لێدوانی جیانلویجی بۆفۆنی ئیتاڵی و گۆڵپارێزی یانەی یوڤێنتوسی هەمان وڵات دوای بڕیاری ڕۆشتنی لە یوڤێنتوس.
بۆفۆن بڕیاریداوە كۆتایی وەرز دووبارە ڕیزەكانی خانمە پیرەكە جێبهێڵێت.
گۆڵپارێزە ئیتاڵیەكە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە توویتێكدا نووسیویەتی: هەموو دەستپێكێك كۆتایی هەیە ، ئەمە كۆتایی منە لەگەل یوڤێنتوس بۆ جاری دووەم.
هەروەها نووسیوویشیەتی: بڕیارەكە چەند مانگێك پێش ئێستا دراوە بەڵام بڕیارێكی ئاسان نەبوو ، شكاندن و پچڕاندنی ئەو پەیوەندیە سەختە.
بەردەوام بوو: ئێرە چیرۆكی منە ، شادی و خۆشی و فرمێسك و مالی منە ، بەڵام دەزانم ئێستا كاتی ڕۆشتنە ، هەموو شتێكم پێشكەش كرد و زیاترم وەرگرت ، ئەوەی داهاتوو تا ئێستا نەنوسراوە ، دەبێت هەمیشە تا كۆتایی بژین.