ئیتاڵیا
سەرۆکی ئینتەر داوا لە یاریزانەکانی دەکات دەستبەرداری موچەی دوو مانگ ببن
یاریگا-ستیڤن ژانگ سەرۆکی یانەی ئینتەرمیلان داوا لە یاریزانەکانی یانەکەی دەکات دەستبەرداری موچەی دوو مانگ ببن بە چەند رۆژێک دوای بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵی.
بەگوێرەی سکای سپۆرت ئیتاڵیا ، ئەم بەیانییە سەرۆکەکە چاوی بە سەرجەم یاریزانەکان کەوتووە و پێی راگەیاندوون بەهۆی ڤایرۆسی جیهانگیری کۆرۆنا، یانەکە لە کێشەی داراییدایە و پێویستی بە هاوکاری ئەوانە، داواشی کردووە بیری لێبکەنەوە و دوای چەند رۆژێک هەریەکەیان وەڵامی خۆیان بدەنە بەڕێوبەرەکان.
خاڤیێر زانێتی جێگری سەرۆکی یانەکە بەر لە چەند رۆژێک ئاشکرایکردبوو ئینتەر لە قەیرانێکی قوڵی داراییدایە. بەگوێرەی سکای، یاریزانەکان خەڵاتی دارایی بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵیان پێدەدرێت.