ئه‌وروپائیتاڵیا

هەڕەشەی دوورخستەوە لە یوڤێنتوس دەكرێت لە سێریا ئەی

Yariga App

یاریگا-

جابریلی گرافینا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا هەڕەشەی دوورخستەوەی یوڤێنتوس دەكات لە خولی ئیتاڵیای وەرزی داهاتوو ، ئەگەر لە پڕۆژەی سوپەرلیگ بەردەوام بن.

پڕۆژەی سوپەرلیگ بە بەشداریكردنی 12 یانە دامەزرا برلام سەرجەم یانەكان جگر لە یوڤێنتوس و ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە پڕۆژەكە كشانەوە.

سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: كۆمەڵێك یاسا هەیە پێوویستە هەمووان ڕێزی بگرن ، دەبێت یوڤێنتوس هەلبژاردن بكات یان سوپەرلیگ یا خولی ئیتاڵی.

هەروەها بەردەوام بوو ووتیشی: ئەگەر یوڤێنتوس بیەوێت لە سێریا ئەی وەرزی داهاتوو بەردەوام بێت دەبێت لە سوپەرلیگ بكشێتەوە.

شایەنی باسە پڕۆژەی سوپەرلیگ دوای 48 كاتژمێر لە درووستبوونی كۆتایی هات دوا كشانەوەی 9 یانەی بەشدار لە خولەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button