ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئەستەمە فاینەڵی چامپیۆنزلیگ لە تورکیا بکرێت

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا لە هەوڵی ئەوەدایە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە نێوان مانچێستەر سیتی و چێڵسی لە شاری ئیستانبۆلی تورکیا بۆ ئینگڵاند بگوازێتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئینگلیزی ئاشکرای دەکات، یوێفا بەهۆی مەترسیەکان ڤایرۆسی کۆرۆنا ساڵی رابردوو ناچار یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە جیاتی تورکیا لە پۆرتوگاڵ بەڕێوەببات، ئێستاش جارێکی دیکە ئەم مەترسیە هەڕەشە لە میوانداریەتی تورکەکان دەکات و ئەگەرێکی زۆر هەیە یارییەکە بۆ لەندەنی پایتەختی بەریتانی بگوازرێتەوە. هەروەها یوێفا داواشی لە هەردوو یانە کردووە وەکو قەرەبوو 40 ملیۆن پاوەند پێشکەشی حکومەتی تورکیا بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە بریارە تا وەکو سێ شەممەی داهاتوو ئەم بابەتە یەکلایی بکرێتەوە و بەڕێوەچوونی ئەو یارییە لە شاری ئیستانبۆل ئەستەمە، چونکە بارودۆخی ئەم وڵاتە نائاساییە و هەر کاتێکیش یارییەکە لە بەریتانیا کرا، ئەو کات بەشێک لە هاندەرانی هەردوو یانە دەتوانن لە یاریگا ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button