ئیسپانیا

٦١ پێکان بۆ ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا!

ئەمڕۆ راگەیەندرا هەریەک لە فێرلاند مێندی و سێرجیۆ رامۆس سەرلەنوێ تووشی پێکان هاتوون بەوەش ژمارەی پێکانەکانی ئەو یانەیە گەیشتە ٦١ جار لەم وەرزەدا.

مەدرید لە سەرەتای ئەم وەرزەوە بێ پچڕان بەردەوام ژمارەیەک یاریزانی لە پێکاندابوون، بەجۆرێک لە بەشێک لە یارییەکاندا یاریزانی یەدەگی نەبوو لە هەندێک لە پێگەکان.

قەڵای سپی پێکهاتەی بانگهێشتکراوی بۆ یارییەکەی سیڤیلیا راگەیاند و تێیدا  سەرلەنوێ ناوی رامۆس و مێندی نابینرێت، ئەو دوو یایزانەی تازە لە پێکان گەڕابوونەوە کاتێک لە پێکهاتەی سەرەکی یارییەکەی چێڵسی دابوون و نەیانتوانی ئاستێکی بەرز نیشان بدەن.

بەگوێرەی مارکا، رامۆس لەم وەرزە یاری ناکاتەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە کۆتا یاری خۆی بە درێسی مێرەنگی بەرامبەر چێڵسی ئەنجامدابێت.

جگە لەو دوو یایزانە، ئەم وەرزە بۆ لوکاس ڤازکوێس و دانی کاڤاخالیش کۆتایی هاتووە.جگە لە پێکانی ڤاران کە هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی روون نیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button