ئیتاڵیائیسپانیا

تیم کاهیل: رۆناڵدۆ شایستەی باڵۆن دۆری ئەمساڵە نەک مێسی!

یاریگا-لە کاتێکدا هەمووان لەسەر ئەوە کۆکن رکابەری ئەم وەرزەی باڵۆن دۆر لە نێوان لیۆنێل مێسی و یاریزانێکی لیڤەرپوولدا دەبێت بەڵام تیم کاهیل کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەگەڕێنێتەوە نێو ململانێکە.

کاهیل پارساڵ وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند پاش ١٠٨ یاری نێودەوڵەتی لەگەل ئوستراڵیا و نزیکەی ٦٠٠ یاری لە یانەیەکی پیشەگەر.

ناوبراو بۆ ئەلکاس سپۆرت وتی “دەزانم خەڵک هاوڕا نابێت لەگەڵم بەڵام رۆناڵدۆ شایستە ترە بەهۆی ئەو کارەی لە یۆڤی کردوویەتی. هەرگیز یاریزانێکم نەبینیووە ئەو کاریگەرە زۆرەی لەسەر خولێک هەبێت، رۆناڵدۆ بەتەنها کاریگەرییەکی زۆری لەسەر یوڤێنتۆس و ئیتاڵیا هەبوو، بۆیە من ئەو بە شایستە دەزانم”.

ئەم لێدوانەی تیم لە کاتێکدایە لیۆ مێسی ٣٦ گۆڵی لە لالیگا و ١٢ گۆڵی دیکەی لە خولی پاڵەوانەکان تۆمارکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button