ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

ڕیاز مەحرەز مێژووی بۆ خۆی نووسیەوە

Yariga App

یاریگا-

ڕیاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی توانی هاوكاری یانەكەی بكات بۆ گەشتن بە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

مەحرەز توانی لە هەردوو یاری هاتن و چوون لە كۆی چوار گۆڵی هەردوو یاریەكە سێ گۆڵ تۆمار بكات و هۆكارێكی بەهێز بێت بۆ گەشتنی یانەكەی بە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان مەحرەز دووەم یاریزانە لە یانە ئینگلیزیەكاندا بتوانێت گۆڵ لە هەردوو یاری هاتن و چوون لە قۆناغی پێش كۆتایی تۆمار بكات لە دوای سادیۆ مانێی ئەستێرەی لیڤەرپول كە توانی لە وەرزی 2017/2018 ئەو كارە ئەنجام بدات.

شایەنی باسە مانچێستەر سیتی لە یاری كۆتایی چاوەڕوانی براوەی نێوان چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید دەكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button