یاریگا-
محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باس لە داهاتووی خۆی دەكات لەگەڵ یانەكەی.
لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل تۆڕی سكای سپۆرت لە وەڵامی پرسیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ لیڤەرپول محەمەد سەڵاح ووتی: هیچ كەسێك لە لیڤەرپول قسەی لەگەل نەكردووم سەبارەت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم ، بۆیە ناتوانم زۆر شت لەو بارەیەوە بڵێم ، هیچ كەسێك لە یانەكە باسی هیچ شتێكم بۆ ناكات ، بۆیە نازانم.
هەروەها پرسیاری لێكرا سەبارەت بە ئاواتەكانی لەگەڵ لیڤەرپول ئەستێرەكەی هەڵبژاردەی میسڕ لە وەڵامدا ووتی: من دەمەوێت جارێكی دیكە نازناوی پریمەرلیگ و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەستبهێنمەوە.
شایەنی باسە گرێبەستەكەی محەمەد سەڵاح لەگەڵ ڕێدز لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت.