پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری لوتكەی نێوان پاریس سان جێرمان و مانچێستەر سیتی
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ماوریسۆ پۆچەتینۆی ئەرجەنتینی و ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان و پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بۆ یاریە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 10ی شەو بەكاتی كوردستان لە یاریگای پارك دی فرانس ( باخچەی شازادەكان ) یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری مانچێستەر سیتی بكات ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە:
پاریس سان جێرمان:
گۆڵپارێز: كەیلۆر ناڤاس
هێڵی بەرگری: فلۆرێنزی ، ماركینهۆس ، كیمبیپی ، دیالۆ
هێڵی ناوەند: گویی ، پاریدیس ، ڤێراتی
هێڵی هێرشبردن: دی ماریا ، مباپی ، نەیمار
مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئیدێرسۆن
هێڵی بەرگری: زیچینكۆ ، دیاز ، ستۆنز ، والكەر
هێڵی ناوەند: گوندۆگان ، ڕۆدریگۆ ، دی برۆین
هێڵی هێرشبردن: فۆدین ، خیسۆس ، مەحرەز.