یاریگا-
ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی كلیلەكانی گەڕانەوەی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا كرد.
ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتێكیدا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرایكرد بارسێلۆنا چوار كلیل و هۆكاری هەیە بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار بۆ ڕیزەكانیان لە گواستنەوەكانی داهاتوودا.
1- دواخستنی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان:
پاریس هەموو كارەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نەیماری تەواو كردووە ، تاكە شتێك كە نەكراوە واژۆكردنی نەیمارە لەسەر گرێبەستەكە.
2- گەڕانەوەی لاپۆرتا دانوستانەكان لەگەڵ پاریس ئاساتر دەكات:
گەڕانەوەی خوان لاپۆرتا بۆ پۆستی سەرۆكایەتی بارسێلۆنا كۆتایی بە پەیوەندیە نادیار و خراپەكەی نێوان هەردوو یانە بهێنێت.
3- كۆتا چانس بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار:
تاكە چانس و كات بۆ گەڕاندنەوەی نەیمار بۆ بارسا هاوینی داهاتووە ، بە بێ گوێدانە قەیرانی دارایی یانەكە ، گرێبەستەكەی نەیمار لە ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت ، ئەگەر گرێبەستەكەی نوێ نەكاتەوە ئەوا پاریس دەبێت ئەم هاوینە بیفرۆشێت ، پێش ئەوەی یاریزانەكە ئازاد بێت.
4- گەڕاندنەوەی نەیمار ئاسانكاری دەكات بۆ قایلكردنی میسی بە مانەوە:
گەڕانەوەی نەیمار بۆ بارسێلۆنا وا دەكات یاریزانە ئەرجەنتینیەكە ڕازی بێت بە مانەوە لە كامپ نۆو.