ئیتاڵیا
ماڵدینی توڕەیە لە میلان بەهۆی خولی سوپەر
یاریگا-پاوڵۆ ماڵدینی بەڕێوبەری تەکنیکی ئەیسی میلان توڕە و نیگەرانە لە یانەکەی.
دوابەدوای راگەیاندنی خولی سوپەری ئەورووپا، ماڵدینی داوای لێبوردنی لە هاندەران کرد و ئاشکرایکرد ئەو ئاگاداری ئەو رێککەوتنەی یانەکە نەبووە. بەگوێرەی کۆریێری دیلا سیرا ئەفسانە مێژووییەکەی میلان دڵتەنگە بەو بابەتە چونکە لەسەر ناوبانگی ئەو کەوتووە لەلای هاندەرانی یانەکە لە کاتێکدا ئاگاداری بارودۆخەکە نەبووە و دووریش نیە بیر لە وازهێنان بکاتەوە لە پۆستەکەی.
میلان دوای دوو رۆژ لە راگەیاندنی خولەکە، کشانەوەی خۆی راگەیاند لە پاڵ ئینتەرمیلان و یانەکانی ئینگلتەرا و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەڵام یوڤێنتۆس لە پاڵ ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا تا ئێستا لە رێککەوتنەکەدان.