وهرزشهکانی دیکە
گیانلەدەستدانی بۆکسێنەرێکی ئوردنی لە پاڵەوانێتی جیهانیی لاوان

یاریگا-بۆکسێنەری هەڵبژاردەی ئوردن راشد سەویسات لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا پاش لێدانێکی بەهێز لە میانەی پاڵەوانێتی جیهانی لاوان بۆ بۆکسێن.
راشد بۆ چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە مایەوە و نەشتەرگەرییەکی بەپەلەشی بۆ ئەنجامدرا بەڵام سەرەنجام دوێنێ گیانی لەدەستدا.
بەرامبەرەکەی راشد، بۆکسێنەرێکی ئەستۆنی بووە بە ناوی ئەنتۆن وینگرادۆ کە کێشی ٨١ کیلۆ بووە و ئەگەری لێکۆڵینەوەی فەرمی هەیە لە رووداوەکە.
ئوردن دوای رووداوەکەی یاریزانەکەیان، راستەوخۆ پاڵەوانێتییەکیان جێهێشت و گەڕانەوە وڵاتەکەیان.