ئینگلتەرا

لیڤەرپوول ٦٤ ملیۆن دۆلار زیانی ئابووری راگەیاند

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەفەرمی رایگەیاند تا ئێستا ٦٤ ملیۆن دۆلار زیانیان کردووە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نەبوونی هاندەران لەنێو یاریگادا و هاتنی کۆرۆنا، زیانی گەورەی لە یانە مێژووییەکەی ئینگلتەرا داوە بەڵام ئەمەیان هەژماری ساڵی رابردووە تاوەکو ١-٥ واتە کاریگەری سێ مانگی کۆرۆنای لەسەرە.

بەگوێرەی خودی یانەکە، پێشبینی دەکەین کۆی زیانەکانی ڤایرۆسی جیهانگیری کۆرۆنا دەگاتە ١٣٩ ملیۆن دۆلار بە تایبەت کە ئەگەری ئەوە هەیە ریدز نەگاتە خولی پاڵەوانەکانی ساڵی داهاتوو.

لیڤەرپوول لە راپۆرتی ساڵی رابردوو ٦٠ ملیۆن دۆلار لە قازانجدا بوو بۆ داهاتەکانی ساڵی ٢٠١٩.

بابەتی زیاتر

Back to top button