یاریگا-
ڕیاز مەحرەزی جەزائیری و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی باس لە یاریەكەیان دەكات بەرامبەر پاریس سان جێرمان.
وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە هەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە میانەی یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
سەبارەت بە یاریەكەیان بەرامبەر پاریس ووتی: ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سەختمان لە پێشە و بێگومان یاریەكی گەورە دەبێت ، بەلام دەبێت وەك هەر یاریەكی دیكە وەك ئەوەی ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا ببینەوە یاری بكەین.
سەبارەت بە خشتەی یاریەكانیان گۆڵكارەكەی سیتیزن ووتی: با ڕاستگۆ بین ، من. ئەوەم پێ ناخۆش نیە ئەو یاریە زۆرانە ئەنجام بدەم ، حەز دەكەم سێ ڕۆژ جارێك یاریەك بكەم.
مەحرەز لەم وەرزەدا بەشداری 9 یاری چامپیۆنسلیگی كردووە و گۆڵێكی تۆمار كردووە و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.