ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاریە ئاگرینەكەی نێوان ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید و تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی بۆ یاریە ئاگرینەكەی ئەمڕۆیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 10ی شەو بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ڕیاڵ مەدرید و چێڵسی ڕووبەڕووی یەك ببنەوە لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ لە میانەی یاری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە بەپێی ڕۆژنامەی ماركا:
ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، ڤاران ، ناچۆ
هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، كرۆس
هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس
چێڵسی:
گۆڵپارێز: میندی
هێڵی بەرگری: جەیمس ، جودیگەر ، تیاگۆ سێلڤا ، ئەزپیلیكویتا
هێڵی ناوەند: جۆرجینهۆ ، كانتی ، چیویل ، ڤێرنەر ، ماونت
هێڵی هێرشبردن: پۆلیسیچ