ئه‌وروپائینگلتەرا

” سەڵاح و مانێ هێرشبەری تەواوکەر نین ”

یاریگا
ئەم وەرزە بۆ یانەی لیڤەرپوول وەرزێکی چاوەڕواننەکراو بووە و چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ نەکەن، ئەمیش بەهۆی ئەنجامە لاوازەکانیان لە پرێمەرلیگ، مایکل ئۆون یاریزانی پێشووی ئەو یانەیەش محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانێ بە بەشێک لە کێشەکانی ئەو یانەیە دەزانێت.

هێرشبەرەکەی پێشووی رێدز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ لیڤەرپوول ئیکۆ دەڵێت ” سەڵاح و مانێ دوو یاریزانی نایاب و گۆڵکارن، بەڵام کێشە ئەو دوو یاریزانە ئەوەیە هێرشبەری تەواوکەر نین، لەوانەشە هاندەرانی ئەو یانەیە قسەکانی منیان پێ دروست نەبێت و بڵێن ئەو چۆن ئەو هەموو گۆلەیان کردووە، ئەمەش راستە چونکە لە لیڤەرپوول هەلی زۆر بۆ یاریزانەکان بەتایبەت هێرشبەرەکان دروست دەکرێت ”.

لیڤەرپوول پاڵەوانی وەرزی رابردووی پرێمەرلیگ، ئەم وەرزە دوای ئەنجامدانی 33 یاری تەنها 54 خاڵیان بەدەست هێناوە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی دێن و بەم شێوەیە بێت ئەو یانەیە وەرزی داهاتوو مافی بەشداری کردنی لە چامپیۆنزلیگ نابێت.

Back to top button