یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ.
وابڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 5:15ی ئێوارە بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا ببێتە میوانی ڤیاڕیاڵ لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا.
بۆ ئەم یاریە كومان لە تواناكانی میرالیم پیانیچ بێ بەش دەبێت و هەروەها لە بەرامبەردا تواناكانی عوسمان دیمبلی بۆ گەڕاوەتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی سپۆرت:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: مینگوێزا ، لینگلێت ، پیكێ
هێڵی ناوەند: ڕۆبێرتۆ ، دی یۆنگ ، بۆسكێتس ، پیدری ، ئەلبا
هێڵی هێرشبردن: میسی ، گریزمان
شایەنی باسە بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 68 خاڵ لە ڕیزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.