
یاریگا-
ناچۆ فێرناندێزی ئیسپانی و بەرگریكاری یانەی ڕیاڵ مەدریدی هەمان وڵات باس لە خۆشەویستی خۆی دەكات بۆ یانەكەی.
لە لێدوانیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا ناچۆ ووتی: هەموو یاریزانێك لە تەمەنی منداڵیەوە خەونی یاریكردنی بۆ یانەیەك هەیە ، خەونی منیش یاریكردن بووە بۆ ڕیاڵ مەدرید.
هەروەها ووتیشی: ناتوانم بیر لە ژیانێك بكەمەوە بە بێ ڕیال مەدرید ، ئەم یانەیە هەموو شتێكی پێبەخشیوم لەو كاتەی منداڵ بووم ، لەو كاتەوەی خەونەكەم هاتە دی و یاریم بۆ ئەم یانەیە كرد هەتا ئێستا.
سەبارەت بە یاركردن بۆ ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا ووتی: بێگومان یاریكردن بۆ هەلبژاردەكەت باشترە.
شایەنی باسە ئەمڕۆ شەممە ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری ڕیاڵ بیتس دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا.