یاریگا-
مایكل زۆرك ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی باس لە داهاتووی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری یانەكەیان دەكات.
زۆرك لە چاوپێكەوتنیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت ووتی: زۆر بە شێوەیەكی ئاشكرا باسمان لە داهاتووی هالاند كردووە ، ئەو ناتوانێت بە تەنها بڕیار لەسەر داهاتووی خۆی بدات بە بێ بروسیا دۆرتمۆند.
هەروەها ووتیشی: لە هەر شوێنێكی ڕیزبەندی كۆتایی بە وەرز بهێنین ئەوا هالاند بەردەوام دەبێت لە یاریكردن لەگەلمان ( وەك ئاماژەیەك بۆ ئەوەی لە ئەگەری سەرنەكەوتنیشیان بۆ چامپیۆنسلیگ هالاند لەگەلیان دەمێنێتەوە ).
شایەنی باسە بەهۆی ئاستە بەرزەكەیەوە هالاند چاوی زۆربەی یانە گەورەكانی ئەوروپای لەسەرە و دەیانەوێت بیگوازنەوە ڕیزەكانیان.