ئینگلتەرا

موندۆ: یوفا پارەی داوە بە یانە ئینگلیزییەکان بەرامبەر کشانەوەیان لە سوپەرلیگ

Yariga App

یاریگا-رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا پارەی داوە بە یانە ئینگلیزییەکان بەرامبەر کشانەوەیان لە سوپەرلیگ و ئەم ئۆفەرە بۆ یانەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا نەچووە.

لە کاتێکدا فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی پاڵەوانێتییە تازەکە زۆر بە متمانەوە باسی لەوە کرد هیچ کامێک لە یانە بەشداربووەکان ناکشێنەوە، ئەمڕۆ بەفەرمی مانچێستەر سیتی کشایەوە و ئەگەری ئەوەش زۆرە چێڵسی و مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول بکشێنەوە.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، لە پاڵ ئەو فشارە زۆرەی لەسەر یانەکانی ئینگلتەرایە بۆ کشانەوە، هاوکات یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا پارەیەکی زۆری پێشکەشی شەش یانە بەشداربووەکەی پریمەرلیگ کردووە تاوەکو بکشێنەوە، بەڵام ئەو پارەیە پێشکەشی یانەکانی ئیسپانیا و ئیتاڵیا نەکراوە بەهۆی ئەوەی فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید و ئەندریە ئانیێلی سەرۆکی یوڤێنتۆس بە دوژمنی راستەقینەی یوفا دەزانن.

ئەمشەو یانە بەشداربووەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن و بەپێی نوێترین پێشهاتەکان ئەگەری راگرتن یاخود دواخستنی خولەکە بەهێزترین بژاردەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button