ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئەگوێرۆ یانەی داهاتووی هەڵبژاردووە

یاریگا
سێرخیۆ ئەگوێرۆ، گۆڵکاری مێژوویی یانەی مانچێستەر سیتی کۆتایی ئەم وەرزە بە یەکجاری یانەکەی جێتێڵێت و تاوەکو ئێستاش بەفەرمی داهاتووی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

ماڵپەری TYC ئارجێنتینایی زانیاری لە کەسێکی نزیک ئەو یاریزانە دەستکەوتووە بارسێلۆنا بە هەموو مەرجەکانی رازی بووە و وەرزی داهاتوو درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات، بۆیە پێشبینی دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، گۆڵکارەکەی ستیزن بەرەو لالیگا بچێت و وەرزی داهاتوو یاری بۆ یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بکات.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویشی کردەوە ئەگوێرۆ لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە موچەی ساڵانەی کەم بکاتەوە و ئەو یانەیەش 12 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچەی پێ دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button