ئهڵمانیا
بایرن و دۆرتمۆند خولی سوپەری ئەوروپا ڕەتدەكەنەوە
یاریگا-
یانەی بروسیا دۆرتمۆند بیرۆكەی دروستكردنی خولی سوپەری ئەوروپا ڕەتدەكاتەوە و دووپاتیكردەوە كە دەبێت چاكسازی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بكرێت.
سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی بروسیا دۆرتمۆند هانز یواكیم ڤاتسكە دووپاتیكردەوە یانەكە بیرۆكەی دروستكردنی خولی سوپەری ئەوروپا ڕەتدەكاتەوە و بە هەمان شێوەی بایرن میونشن.
لە لێدوانیدا بۆ پێگەی فەڕمی یانەكەی ڤاتسكە ووتی: كۆبوونەوەی ئەندامانی فیدراسیۆنی یانەكانی ئەوروپا بەردەوامە سەبارەت بە چاكسازیكردن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
” بایرن میونشن و بروسیا دۆرتمۆند لە هەموو گفتوگۆكاندا بە ڕێژەی %100 بۆچوونی تایبەت بە خۆیان دەبێت و یەك دەنگن.