ئینگلتەراگرنگترین

یونایتد و ئارسناڵ و تۆتنهام فیدراسیۆنی یانەکانی ئەورووپایان جێهێشت

Yariga App

یاریگا-کشانەوەی یانە بەشداربووەکانی  سوپەرلیگ لە ئەورووپا بەردەوامە و لە نوێترین پێشهاتدا هەریەک لە یانەکانی مانچیستەر یونایتد و ئارسناڵ و تۆتنهام لە فیدراسیۆنی یانەکانی ئەورووپا کشانەوە.

لەگەڵ کشانەوەی ئەو سێ یانەیەدا، ئێد وودواردی بەڕێوبەری گشتی یونایتد  دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە وەکو  راوێژکار  لە ئەنجومەنی ستراتیجی تۆپی پێی یوفا. بەهەمان شێوە بۆ ئەندریا ئانیێلی سەرۆکی یۆڤی کە ئەویش ئەندامی بۆردی ئەنجومەنی یوفا بوو.

دوێنی راگەیەندرا ١٢ یانەی گەورەی ئەورووپا خولێک دەکەنەوە بە ناوی سوپەرلیگ و لە پاڵەوانێتییە ئەرووپییەکانی دیکە دەکشێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button