ئه‌وروپائینگلتەرا

فێدراسیۆنی ئینگڵاند بە فەرمی دژایەتی خۆی راگەیاند

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند دژایەتی خۆی بۆ رێکخستنی پاڵەوانتیەکی نوێ بە ناوی خولی سوپەری ئەوروپا بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا لەبارەی دەنگۆی رێکخستنی پاڵەوانتیەکی نوێ بەناوی خولی سوپەری ئەوروپا بڵاویکردەوە، ئەوان بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوە نین کە لە دەرەوەی یاساکانی یوێفا هیچ پاڵەوانتیەکی دیکە رێک بخرێت و بە هەموو شێوەیەکیش دژی دەوەستنەوە و هاندەرانی سەرجەم خولەکانیشیان دڵنیا دەکەنەوە ئەوان بە هەموو شێوەیەک پارێزگاری لە خولی وڵاتەکەیان دەکەن ”.

بە گوێرەی ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاوکراونەتەوە، هەر یەک لە یانەکانی مانچێستەر سیتی، مانچێستەر یونایتد، تۆتێنهام، ئارسێناڵ، لیڤەرپوول و چێڵسی پاڵپشتی رێکخەرانی خولەکەن و چاوەڕێش دەکرێت بەم زووانە بەفەرمی پشتگیری خۆیان رابگەینن.

Back to top button