ئه‌ڵمانیا

کۆڤاچ: ریبێری و رۆبن شێوەی بایەرن و بۆندزلیگایان بۆ هەمیشە گۆڕی

یاریگا-نیکۆ کۆڤاچ راهێنەری بایەرن میونشن ستایشێکی ناوازەی فرانک ریبێری و ئاریان رۆبن دەکات پاش ماڵئاواییکردنی دوو ئەستێرە مێژووییەکەی باڤاریا.

کۆڤاچ وتی “بەر لە یارییەکە بە یاریزانەکانم وت دەبێت ماڵئاواییەکی شایستە بدەین بە ریبێری و رۆبن، دواتر خۆیان هاتنە نێو یاریگا و گۆڵیان تۆمارکرد، لەوە باشتر نەدەبوو. ئەوان بۆ ١٠ ساڵە لێرەن و شێوەی بۆندزلیگا و بایەرنیان بۆ هەمیشە گۆڕی”.

لە کۆتا یاری وەرز بەرامبەر ئینتراخت فرانکفورت کە کۆتا یاری ریبێری و  رۆبن بوو لەگەڵ بایەرن، بوونە پاڵەوانی ئەم وەرزەی بۆندزلیگا و هەردووکیان گۆڵیان تۆمارکرد بەڵام سەرەڕای بردنەوەی ناسناوەکە داهاتووی کۆڤاچ لەگەڵ ئەو یانەیە لە مەترسیدایە و ئەگەری دوورخستنەوەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button