یاریگا–
هانس فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی وازهێنانی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە راگەیاند.
راهێنەرەکەی باڤارییەکان دوای بردنەوەی یانەکەی بەرامبەر وۆلفسبۆرگ کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا و وازهێنانی خۆی لە پۆستەکەی راگەیاند و گووتی ” پێش ئێستا لەگەڵ کارگێری یانەکەم قسەم کردووە و پێمگوتینە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە حەز دەکەم واز لە راهێنەرایەتی یانەکەیان بێنم، هەرچەندە تاوەکو ئێستا وەڵامی منیان نەداوەتەوە، بەڵام ئەمە قسەی کۆتاییمە ”
هانس فلیک دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بایرن میونشن، توانی سەرجەم ئەو شەش نازناوە بەدەست بێنێت کە رکابەری لەسەر دەکرد و چاوەڕێش دەکرێت دوای یۆرۆی 2020 ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.