ئیسپانیا
لاپۆرتا باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی میسی دەكات
یاریگا-
خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكەیان دەكات.
گرێبەستەكەی میسی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچێت و تا ئێستا هیچ لایەكیان نەگەشتوونەتە ڕێككەوتن.
لاپۆرتا لە لێدوانێكیكورتی دا بۆ بەرنامەی چێرینگیتۆی ئیسپانی لە كاتی سەفەركردنیان بۆ سێڤییا بە مەبەستی ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە وەلامی پرسیاری نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی میسی ووتی: ” هەموو شتێك بە باشی بەرەو پێشەوە دەڕوات”.
https://twitter.com/fcbw_a7/status/1383009839316668417?s=21
ڕۆژی شەممە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا ڕوووبەڕووی ئەتلەتیك بلباو دەبێتەوە.