ئینگلتەرا
کاپتنەکەی لیدز یونایتد: بێڵسا ژیانی منی گۆڕی
لیام کوپەر کاپتنی یانەی لیدز یونایتد باسی کاریگەرییە گەورەکەی مارسێلۆ بیڵسا دەکات لەسەر یانەکە و ژیانی.
بیڵسا بەر لە سێ وەرز بووە راهێنەر لیدز و لەوکاتەوە ئاست و ئەنجامەکانی یانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. کاپتنەکە بۆ تەلەگراف وتی ” ئەو لە ئاستێکی جیاوازدایە ، زۆر زۆر فێربووم لێوەی، دەبێت وەکو ئیسفەنج بیت، ئەو یاری و ئاستی من و یاریزانەکانی دیکەی گەیاندووەتە ئاستێکی جیاواز. ئەو تەنها وەکو یاریزان منی نەگۆڕیووە بەڵکو وەک پیاوێک ژیانی منی گۆڕیووە. ئێستا دڵخۆشترم و هۆکارەکەشی ئەوە چونکە مێشک و دەروونی منی بردووەتەوە شوێنێکی باشتر و شێوازی بیرکردنەوەمی بۆ ژیان گۆڕیووە”.
لیدز لە کۆتا هەفتەی پریمەرلیگدا توانی شکست بە مانچێستەر سیتی پێشەنگ بهێنێت و لە پلەی ١٠یەمی ریزبەندی خولەکەدایە.