پێكهاتەی پێشبینیكراوی لیڤەرپول و ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریە ئاگرینەكەیان
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و یۆرگن كلۆپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی بۆ یاریە ئاگرینەكەیان.
ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 10 بەكاتی كوردستان لە یاریگای ئەنفێڵد لیڤەرپول میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو یانە بەپێی ڕۆژنامەی ماركا:
ڕیاڵ مەدرید:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
هێڵی بەرگری: ڤالڤێردی ، میلیتاو ، ناچۆ ، میندی
هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، كرۆس
هێڵی هێرشبردن: بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس
لیڤەرپول:
گۆڵپارێز: ئەلیسۆن
هێڵی بەرگری: ئارنۆڵد ، كاباك ، فیلیبس ، ڕۆبێرتسۆن
هێڵی ناوەند: تیاگۆ ، ڤیناڵدۆم ،فابینهۆ
هێڵی هێرشبردن: سەڵاح ، جۆتا ، مانێ.
شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید توانی لە یاری چوون یاریەكە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بباتەوە.