ئه‌وروپائینگڵته‌را

بەشێک لە هاندەران ناتوانن لە فاینەڵی جامی کاراباو ئامادەبن

یاریگا
دوای ئەوەی حکومەتی بەریتانیا بریاریدا کە هاندەران دەتوانن لە یاری جامی کاراباو نێوان مانچێستەر سیتی و تۆتێنهام بگەڕێنەوە یاریگاکان، ئەمڕۆ ئەنجومەنی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەم وڵاتە مەرجەکانی بۆ هاندەران ئاشکرا کرد.

ماڵپەری ئاتلێتیک بڵاویکردەوە کە ئەنجومەنی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند داوای لەو کەسانەی تەمەنیان خوار 18 ساڵە کردووە هیچ هەوڵێک بۆ کڕینی بلێتی یارییەکە نەدەن، چونکە رێگە بە ئەوان نادرێت لە یاریگا ئامادەبن، هەروەها ئەو خانمانەی دوو گیانن ئەوانیش بە هەمان شێوە بۆیان نیە لە یارییەکە ئامادەبن و کەسانی کە نەخۆشی درێژخایەنیشیان هەیە، ئەوانیش لە بینینی یارییەکە بێ بەش دەبن.

لەلایەکی دیکەوە داوا لەو هاندەرانە کراوە ئەوانە بلێتی یارییەکە دەکڕن. پێویستە 24 کاتژمێر پێش یارییەکە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردبێت و ئەنجامەکەشیان نێگەتیڤ بێت، هەروەها 5 رۆژ دوای یارییەکەش دەبێت پشکنین بکەنەوە.

Back to top button