چامپیۆنزلیگ

فلیك: بایرن میونشن ئامادەیە بۆ سەركەوتن

Yariga App

یاریگا- 

هانز فلیكی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشنی هەمان. وڵات ستایشی ئاستی كیلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان دەكات.

ئەمڕۆ سێشەممە پاریس سان جێرمان لە یاریگای باخچەی شازادەكان میوانداری بایرن میونشن دەكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر پاریس فلیك ووتی: مباپێ یاریزانێكە كە خاوەنی خێرایی و كارامەیی و لێهاتوویەكی زۆرە كە ئەوەش بەسە بۆ ئەوەی هێرشێك بە باشترین شێوە كۆتایی پێبهێنێت.

هەروەها ووتیشی: من پێم وایە بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی لەلایەن مباپیەوە تەنها پەیوەستە بە كاتەوە ئەگەر بەردەوام بێت لە پاراستنی ئەو ئاستەی ئەوا دەبێتە یاریزانێكی ترسێنەر.

سەبارەت بە سەركەوتنی بایرن ڕاهێنەرە ئەڵمانیەكە ووتی: لە یاری چوون لە تواناماندابوو گۆڵی زیاتر تۆمار بكەین ، ئێمە بۆ بردنەوە و سەركەوتن دەچینە یاریگا پێوویستمان بە دوو گۆڵە و هەوڵ دەدەین شێوازی خۆمان بەسەر یاریەكەدا زاڵ بكەین هاوشێوەی یاری چوون.

شایەنی باسە لە یاری چوون پاریس توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەكە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button