یاریگا-هەژمارنەکردنی گۆڵێکی دروستی مانچێستەر یونایتد لەلایەن ڤاڕەوە، زیانی زیاد لە ١٢٠ هەزار یۆرۆی لە هاندەرێکی ئینگلتەرا داوە.
جەیمی ئەو هاندەرەیە کە گرەوی لەسەر ئەنجامی سێ یاری دوێنیی پریمەرلیگ کردبوو، ئەگەر سەرجەم پێشبینییەکانی دروست بوونایە ئەوا بڕی ٩٠ هەزار پاوەند (١٢٠ هەزار هەزار دۆلاری ئەمریکی) دەبردەوە.
ناوبراو ژیرانە پێشبینی کردبوو یاری نیوکاسڵ و بێرنی ٢-١ کۆتایی دێت و وێستهام و لێیستەر سیتی ٣-٢. وە هەردوو پێشبینییەکەی دروست بوو. لە یاری سێهەمدا پێشبینی کردبوو مانچێستەریونایتد ٤-١ شکست بە تۆتنهام دەهێنێت بەڵام تەواوی هەوڵەکەی شکستی هێنا کاتێک یارییەکە ٣-١ کۆتایی هات بەهۆی ئەوەی ڤاڕ گۆڵێکی دروستی یونایتدی هەژمارنەکرد.
بڕیارەکەی ڤاڕ دژی یونایتد، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەهۆی روونی باری گۆڵەکە و نەبوونی هیچ فاوڵێک. بەر لە رۆژێکیش هەمان دیمەن لە یارییەکەی لیڤەرپوول و ئەستۆن ڤیلا بینرا.