پێش یاریەكەیان بەرامبەر سیتی دۆرتمۆند چەكێكی بەهێزی بۆ گەڕایەوە
یاریگا-
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ئامادەكاری دەكات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
وا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پاركی تایبەت بە خۆیان بروسیا دۆرتمۆند میوانداری مانچێستەر سیتی بكات لە میانەی یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
بە پێی تۆڕی ”سكای سپۆرت ” جادۆن سانچۆ پێش چەند ڕۆژێك لە یاریەكەیان بەرامبەر سیتی گەڕاوەتەوە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی.
شایەنی باسە ماوەی 40 ڕۆژە بە هۆی پێكانێكی ماسولكەیەوە ئەستێرە ئینگلیزیەكە لە یاریگاكان دووركەوتووەتەوە.
سانچۆ یەكێكە لە یاریزانە گرنگەكانی زەردەواڵەكان بە جۆرێك لەم وەرزەدا بەشداری لە 31 یاری كردووە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان و توانیویەتی 12 گۆڵ تۆمار بكات و 16 گۆڵیش درووست بكات.
لە یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك شكستیهێنا بەرامبەر مانچێستەر سیتی.