ئیسپانیا

فلۆرینتینۆ پێرێز بەفەرمی خۆی بۆ سەرۆكایەتی ڕیاڵ مەدرید هەڵبژاردەوە

Yariga App

یاریگا-

ئەمڕۆ هەینی فلۆرینتینۆ پێرێز بە شێوەیەكی فەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ڕیاڵ مەدرید هەڵبژاردەوە بۆ ماوەی چوار ساڵی داهاتوو لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ڕیاڵ مەدرید كە وا بڕیارە لەم مانگەدا ئەنجام بدرێت.

ڕادیۆی كۆپی ئاماژەی بەوە كردووە كە تا ئێستا پێرێز تاكە كاندیدە كە بە شێوەیەكی فەرمی خۆی كاندید كردبێت ، ئەگەر تا ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو هیچ كەسێك خۆی كاندید نەكات ئەوا بە شێوەیەكی فەرمی و بە بێ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان تا ساڵی 2025 پێرێز دەبێتەوە سەرۆكی یانە شاهانەكە.

شایەنی باسە ئینریكی ڕیكیلمی پێشتر ڕایگەیاند كە خۆی كاندید دەكات بۆ سەرۆكی یانەكە بەڵام تا ئێستا بەشێوەی فەرمی خۆی كاندید نەكردووە.

لە ساڵی 2000ەوە تا ئێستا فلۆرینتینۆ پێرێز سەرۆكی مێرینگیە و لەو ماوەدا یانەكە چەندین نازناوی ناوخۆی و ئەوروپی بەدەستهێناوە و پێشتر لە هەلبژاردنەكان بە هۆی نەبوونی ڕكابەرەوە خۆی وەك سەرۆكی مەدرید هەڵدەبژێرایەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button