چامپیۆنزلیگ

نەیمار: تا كۆتایی دەجەنگین

Yariga App

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ڕایگەیاند تەنها بە بردنەوەی میونیخ ڕازی نابن.

پاریس سان جێرمان توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بایرن میونشن بباتەوە لە نێو خاكی باڤاریەكان ، لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە نەیمار لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: ”دەجەنگین تا كۆتایی”.

شایەنی باسە یاری گەڕانەوە لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای باخچەی شازادەكان ئەنجام دەدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button