ڕاكیتیچ: پێش یاریەكەی ئەتلەتیكۆ هاوڕێكانم لە بارسێلۆنا پەیامیان بۆ ناردم
یاریگا-
ئیڤان ڕاكیتیچی كرواتی و ناوەڕاستكاری سێڤییا ئاشكرایكرد پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید هاوڕێكانی لە بارسێلۆنا داوایانكردووە یاریەكە ببەینەوە.
سێڤییا توانی لە یاریگای ڕامۆن سانچێز بیزخوانی تایبەت بە خۆی لە ئەتلەتیكۆی پێشەنگ بباتەوە بە گۆڵێكی بێ وەڵام.
دوای یاریەكە ڕاكیتیچ لە چاوپێكەوتنیدا كە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردووەتەوە ووتی: هەندێك لە هاوڕێكانم لە بارسێلۆنا بۆیان نووسیم خۆت دەزانیت دەبێت چی بكەیت.
هەروەها ووتیشی: بەلام لێرە هەریەك بۆ ئامانجێك دەجەنگێت ، ئامانجی ئێمەش گەشتنە بە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.
بەردەوام بوو ووتیشی: دوای یاریەكە لەگەڵ سوارێز درێسمان گۆڕیەوە ، بێگومان لە یاریدا هاوڕێیەتی نیە هیچ كەس حەز بە شكست ناكات ، ئێمە یاریەكی باشمان كرد و شایەنی بردنەوە بووین.
ئەتلەتیكۆ مەدرید بە كۆكردنەوەی 66 خال لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی دێت.