ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بایەرن میونخ لەگەڵ یاریزانێکی ڕیاڵ گفتوگۆی دەست پێکردووە

یاریگا- یانەی بایەرن میونخ لە ئێستاوە کەوتۆتە خۆی بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ڕیاڵ مەدرید.

لوکاس ڤازکێز یەکێکە لەو یاریزانە دیارانەی ڕیاڵ کە بابەتی نوێکردنەوەی بە ناڕوونی ماوەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت هیچ شتێکی نوێ ڕوو نەدات و ناوبراو هاوینی داهاتوو قەڵای سپی جێ بهێڵێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە کە یانەباڤارییەکە گفتوگۆی لەگەڵ بریکارەکانی ڤازکێزدا کردووە و تا هاوینی داهاتوو کە گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرینگی کۆتایی دێت، بیگوازنەوە ئالیانز ئارینا.

لە لایەکیتریشەوە باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە ئەو گواستنەوە بۆ یایەرن هێندەش ئاسان نەبێت کاتێک ڕکابەری وەک یانەکانی چێڵسی و مانچستەر یونایتد و ئەی سی میلان چاویان بڕیوەتە هەمان ئامانج.

بابەتی زیاتر

Back to top button