پەیامێكی ترسێنەر لە ئەنسۆ فاتیەوە بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا سەبارەت بە پێكانەكەی
یاریگا-
ئەنسۆ فاتی ئیسپانی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات پەیامێكیترسێنەر ی سەبارەت بە پێكانەكەی بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا نارد.
فاتی وێنەیەكی خۆی لە هۆڵی وەرزشی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بلاوكردووەتەوە و نووسیویەتی: چەند ساڵێك پێش ئێستا تووشی پێكانێكی سەخت بووم و قاچم شكا ، نزیكەی ساڵێكم بەسەر برد بێ ئەوەی بتوانم یاری بكەم ، چەندین ڕۆژ ئێش و ئازارم هەبوو ، بەڵام زۆر شت فێر بووم.
هەروەها نووسیوویشیەتی: ڕۆژە سەختەكان یارمەتیان دام وردەكارییە بچوكەكان بەرز بنرخێنم ، لەگەڵ خێزانەكەم و هەموو ئەو هاوڕێیانەم كە لەگەلم بوون ، بەڵێنم بە خۆمدا كە بەردەوام بم لە كاركڕدن و زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە كار بكەم.
لە كۆتایشدا نووسیوویەتی: بەداخەوە ئێستا لە بارودۆخێكی هاوشێوەی ئەو كاتەدام و بە هەمان بیرۆكە ڕووبەڕووی دەبمەوە ، دەمەوێت سوپاسی هەموو ئەو كەسانە بكەم كە پاڵپشتیم دەكەن بۆ ئەوەی ئەو قۆناغە تێبپەڕێنم ، تۆپی پێ ژیانی منە و گرنگ نیە چەند ئاستەنگیم بۆ دێتە پێش ، من هەمیشە دەجەنگم بۆ بەدەستهێنانی خەون و ئامانجەكانم.