فهرهنسا
دیشامپ گاڵتە بە ڕۆژنامەنووسێك دەكات سەبارەت بە بێنزیما
یاریگا-
پرسیار كردن لە دیدیە دیشامپی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەردەوامە سەبارەت بە دوورخستەوەی كەریم بێنزیما لە ڕیزی هەلبژاردەكەی.
كەریم بێنزیما ماوەی چەندین ساڵە لە ڕیزی هەلبژاردەی نیشتیمانی دوورخراوەتەوە لەژێر ڕاهێنەرایەتی دیشامپ.
سەرەڕای پێشكەشكردنی ئاستە بەرزەكەی لەگەل ڕیاڵ مەدرید هێشتاش ڕاهێنەری كەڵەشێرەكان بەردەوەمە لە پشتگوێخستنی هێرشبەرەكەیان.
لە دوای یاری كازاخستان یەكێك لە ڕۆژنامەنووسەكان پرسیاری بێنزیما لە دیشامپ دەكات و بە پێكەنینەوە ووتی: تەنانەت لێرەش لە كازاخستان پرسیاری بێنزیما دەكەن، بە دڵنیاییەوە تۆ هاوڕێیەكی فەڕەنسیت هەیە كە ئەو پرسیارەی لێكردوویت لێرە ئەوەش شتێكی باوەڕ پێنەكراوە.
فەڕەنسا توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە كازاخستان بباتەوە لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.