ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

چارەنوسی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە مەترسیدایە

یاریگا
پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە کە یوناس هافمەن یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا تووشێ پێکان بووە و دوای چەند کاتژمێرێک دەرکەوت کە مارسێل هاڵستێنبێرگیش بە هەمان شێوە تووشی ئەم پەتایە بووە.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەڵمانیا بڵاویکردووە کە دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش یاریی هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر سکۆتلەندا، دەرکەوتووە دوو یاریزان یۆناس هافمەن و کە مارسێل هاڵستێنبێرگ هەڵگری ڤایرۆسی کۆڤید19ـن و بۆیە ئەم دوو یاریزانە لە کامپی هەڵبژاردەکەیان دوور خرانەوە و کەرەنتین کراون.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە دوای توشبوونی ئەم دوو یاریزانە بە پەتا جیهانیەکە، پشکنین بۆ سەرجەم یاریزانەکانی دیکە کرا و ئەنجامەکانیان نێگەتیڤ بوو، بۆیە یارییەکەی بەرامبەر سکۆتلەندا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 لە کاتی خۆیدا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button