ئیسپانیائینگلتەرا

بەیڵ: هەموو پلانێکم بۆ ئەوەیە بگەڕێمەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

Yariga App

یاریگا- گاریس بەیڵ پلانەکانی خۆی ئاشکرا دەکات و باس لە گەڕانەوەی دەکات بۆ ڕیاڵ مەدرید.

یاریزانە وێڵزییەکە کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە لەبارەی داهاتوویەوە ئاراستەی کرا و ڕایگەیاند و وتی: “داهاتووم؟ من هیچ شڵەژانێکم نیە لەو بارەیەوە. پێم وابێ ئەوەی وای لێکردم ئەم ساڵ ڕوو بکەمە تۆتنهام بە پلەی یەکەم یاری کردنی تۆپی پێ بووە پێش هەر شتێکیتر. دەمەوێت بە بارودۆخێکی باشەوە بچم بۆ یارییەکانی یۆرۆ، پلانی سەرەکییشم یاریکردن بوو بۆ تۆتنهام بۆ ماوەی تەنها ساڵێک چونکە هێشتا ساڵێکی گرێبەستەکەم لەگەڵ ڕیاڵ ماوە. ئامانجەکەشم گەڕانەوەیە بۆ ڕیاڵ و ئەوەش پێشتر پلانم بۆ داناوە.”

بەیڵ لە ژێر دەستی جۆزێ مۆرینهۆ هێشتا پێگەی سەرەکیی بوونی مسۆگەر نەکردووە و لە زۆرێک لە یارییەکاندا یەدەگە بەتایبەت لە پریمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button