ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

لۆفتوس چیک: گۆرانی بۆ هازارد دەڵێم تاوەکو لەگەڵمان بمێنێتەوە

یاریگا-روبن لۆفتوس چیک ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی گۆڕانی “ئێدین هازارد دەمانەوێت بمێنیتەوە”ی هاندەران بۆ هازارد دەڵێتەوە بەو هیوای رازیبکات روونەکاتە ریاڵ مەدرید.

هازارد بە راشکاوانە ئەوەی یەکلاکردووەتەوە کە دەیەوێت چێڵسی جێبهێڵێت بەڵام داهاتووی بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و هاندەران و یاریزانانی یانەکەش سوورن لەسەر ئەوەی هەوڵ بۆ مانەوەی بدەن پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت.

لۆفتوس چیک لەوبارەیەوە  بۆ سکای سپۆرت وتی “گۆرانییەکەی هاندەران بە دەنگی بەرز دەڵێمەوە بۆی لە ژووری خۆگۆڕین، دڵنیام هەمووان دەیانەوێت بمێنێتەوە؛ هاندەران، یاریزانان، ستاف و بەڕێوبەرانیش. بەڵام ئەگەر هەر بڕوات هیوای بەختێکی باشی بۆ دەخوازم”.

ئێدین ئارەزووی پەیوەندیکردن بە ریاڵ مەدریدەوە دەکات بەڵام تا ئێستا هەواڵێکی کۆنکرێتی نیە لەسەر پەیوەندیکردنی ئەو یاریزانە بە مەدریدەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button