ئهمریکا
بێكهام میسی و ڕۆنالدۆ لە ئەمریكا پێكەوە كۆدەكاتەوە
یاریگا-
داڤید بێكهام خاوەنی یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی پێكەوە لە یانە ئەمریكیەكە كۆدەكاتەوە.
لە چاوپێكەوتنیدا بۆ “ESPN” بێكهام ووتی: كاتێك یانەی میامیمان ڕاگەیاند بەردەوەم گفتوگۆ لەسەر ئەو یاریزانانە كراوە كە گرێبەستیان لەگەڵ دەكەین لەوانە میسی و ڕۆنالدۆ و نەیمار.
هەروەها ووتیشی: ئەم گفتوگۆیانە هەمیشە هەن و پێموانیە قورس بێت یاریزانەكان ئەو بڕیارە بدەن ،چونكە ئینتەر میامی شوێنێكی زۆر باشە.
بەردەوام بوو ووتیشی: یانەكە لە شارێكی نایابە هەوادارێكی زۆرمان هەیە و یاریزانی باشیشمان هەیە.